پۆلیسی هەولێر کەسێکی دەستگیرکرد کە دیمەنی شەڕەتەقەی خۆی بڵاوکردووەتەوە

لڤین:
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە دیمەنی شەڕە تەقەیەکی خۆی لەگەڵ چەند کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتتیەکان بڵاو دەکاتەوە.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی شاوێس، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ز.ر.خ) تەمەن (38 ساڵ) دەستگیر كرد، كە لە باخچەیەك لە گەڕەكی تەیراوە، لەگەڵ چەند كەسێكی تر دەبێتە شەڕیان و تەقە دەكات و دواتریش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی دەكاتەوە.
پۆلیسی هەولێر روونیکردەوە “تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە چەندین كێشەی جۆراوجۆری هەیە و پێشتریش لەسەر بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ ماوەی ساڵێك سزا دراوە”.
ئەوەشی راگەیاندووە “لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددە (413) لە یاسای سزادان، راگیراوە”.