رێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو دەرکرا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان، چەند رێنماییەکی نوێی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو دەرکرد.

دوای کۆبوونەوەی نێوان بەڕێوەبەری گشتی گومرگەکان و بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆ، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک دراوە رایانگەیاند، ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو کە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، دەبێ ئەم کەموکوڕیانەی نەبێت:.

-ژێرئاو کەوتوو، سووتاو، بڕاوە نەبێت.

-شاسی بڕاوە یان لە‌حیم کراو نەبێت.

-توکمەی دەرگا یان سەری بڕاوە نەبێت.

-هەردوو ئێرباگی شوفێر و تەنیشت شوفێر کار بکات.

لە رێنماییەکاندا ئاماژە بەوەکراوە، 10 جۆر ئۆتۆمبێل رێگەپێدراوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێن.

هەر بەپێی رێنماییەکان، رێگە بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو دەدرێت بە مەبەستی چاککردنەوە، بە مەرجێک جۆری لێدراوەکە بەپێی رێنمایی ژمارە 4ی ساڵی 2020 ی هەموارکراو بێت.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، نابێت پێش چاککردنەوەنەوەیان ئەو ئۆتۆمبێلانە بچنە سەر شەقامەکان، بەپێچەوانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و بە بڕی یەک ملیۆن دیناربە پێبژاردن سزا دەدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button