وەزیری دەرەوەی ئێران سبەی دەگاتە عێراق

لڤین:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه وەزیری دەرەوە سەردانی قەتەر و عێراق دەکات.
سه‌عید خه‌تیبزاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه محه‌مه‌د جواد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
ناوبراو لە بارەی ئامانجی سەردانەکە رایگەیاند: بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی ناوچه‌كه و بەرەوپێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان تاران و به‌غداد.
بەگوێرەی وتەی خەتیبزادە، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وێڕای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای عێراقیش كۆده‌بێته‌وه دۆخی ئه‌منی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن.