سوپای پاسدارانی ئێران: گروپێکی چەکداریمان هەڵوەشاندەوە

لڤین:
پاسەوانی شۆڕشی ئێران، هەڵوەشاندنەوەی گروپێک و کوژرانی ژمارەیەک لە ئەندامەکانی رادەگەیەنێت.
پاسەوانی شۆڕشی ئێران هەڵوەشاندنەوەی گروپێکی ڕاگەیاند کە ئامانجیان جێبەجێکردنی “چالاکیەکی تیرۆرستی بووە” لە ئێراندا و لە ئەنجامدا سێ ئەندامی ئەو گروپە کوژران.
بارەگای قودسی سەر بە هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند ” گروپێکی تیرۆرستیمان هەڵوەشاندۆتەوە کە ئامانجیان چالاکی تیرۆرستی بوو لە هەردوو هەرێمی بلوجستان و سیستان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران”.
سوپای باسداران “سێ لە ئەندامەکانیان کوشتوون و دەستیان گرتووە بەسەر چەک وکەلوپەلەکانیاندا”.