ئاژانسی دەرمانسازی ئەوروپا: ڤاکسینی ئەسترازینکا بۆ هەموو تەمەنێک سودی هەیە

لڤین:

ئاژانسی دەرمانسازی ئەوروپا رایگەیاند ڤاکسینی ئەسترازینکا دەتواندرێت بۆ هەموو تەمەنەکان سوودی لێوەربگیرێت و 1٪ی بەکار هێنەرانیشی تووشی کاریگەری لاوەکی دەبن.

ئاژانسی دەرمانسازی ئەوروپا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ” کاریگەرەیە لاوەکیەکانی ڤاکسینی ئەسترازینکا بریتیە لە هەندێک حاڵەتی دەگمەنی وەک جەڵدە و کەمبوونەوەی خرۆکەی خوێن، بەپێی پێشبینیەکان لە 100 کەس تەنها یەک کەس تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت”.

لە ڕاگەنراوەکەدا ئاژانسەکە باس لەوەش دەکات “مەترسیەکانی دروست بوونی جەڵدە و کەمبوونەوەی خرۆکەکان لە یەک کاتدا لای ئەوکاسانە بەرزە کە تەمەنیان لە خوار 60 ساڵ دەبێت بە بەراورد بە کەسانی بە ساڵاچوو، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا سودەکانی زۆر زیاترن لە مەترسیەکانی بۆ ئەو کەسانەی کە لەهەمان تەمەندان “.

ئاژانسی دەرمانسازی ئەوروپا پێشووتر ڕایگەیاندبوو دەتوانرێت ئەم ڤاکسینە بەبێ مەرج بەکار بهێنرێت، لەگەڵ ئەمەشدا هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا بەکارهێنانی ئەم ڤاکسینەیان وەستاند و هەندێکی تریان تەنها بۆ ئەو کەسانە بەکاریدەهێنن کە تەمەنیان لە 60 ساڵ زیاترە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button