چاک شومەر

سەرۆک بایدن داندەنێت بە جینۆسایدی ئەرمەنەکان

لڤین:

ئەمڕۆ پـێنجشەممە، سیناتۆر چاک شومەر، ڕێبەری دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا، لە تویتەری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند” جۆو بایدن دەبێتە یەکەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە بە فەرمی دانبنێت بەوەی بەسەر ئەرمەنەکاندا هات بە دەستی عوسمانیـیەکان جینۆساید بوو”.

هەروەها نوسیوویەتی” ئەمە هەنگاوێکە لە مێژەوە هانی سەرۆکەکانم داوە بینێن”.

لە کۆتای تویتەکەدا هاتووە” ڕۆژی شەممە، ساڵیادی ئەم جینۆسایدە دەکەینەوە بەوەی حکومەتی ئەمەریکا دان‌دەنێت بە ڕاستیـیەکەدا”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button