بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار 5٪ی رێژەی هەژاری بەرزکردووەتەوە

لڤین:
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی مادە خۆراکییەکان بەڕێژەی 5%، رێژەی هەژاریبەرزبووەتەوە.
عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاند: رێژەی هەژاری بۆ 27% بەرزبوەتەوە هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە وڵات بەدوو قەیرانی دارایی و تەندروستیدا تێدەپەڕێت.
ناوبراو روونیکردەوە جگە لەو دوو قەیرانە: دوای بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، هەڵاوسانی نرخەکان بەڕێژەی 4.9 بۆ 5% بەرزبووەتەوە، رێژەی هەژاری گەیشتوەتە 26 بۆ 27 ٪.
ئەو لەبارەی بەرنامەی وەزارەتەکەی بۆ ئەو دۆخە ئاشکرایکرد، بەرنامەکەیان ماوەی دوو ساڵ بەردەوام دەبێت و کار لەسەر سێ ئاست دەکات لەوانەش باشترکردنی ئاستی ئابوری و پشتیوانی کەرتی تایبەت، ئاستی کۆمەڵایەتی بە پشتیوانیکردنی کەرتی تەندروستی و خوێندن، دۆزینەوەی میکانزمێک بۆ گەشەپێدانی پارێزگاکان.