ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەستگیر دەکرێن

لڤین:
هاتووچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەی ماوەی رابردوو تۆمارکراون لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆوە دەستگیر دەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە، ئاگاداری سەرجەم خاوەنی ئەوئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانە دەکاتەوە کە لەماوەی ڕابردودا ئۆتۆمبێلەکانیان فۆڕمی زانیاریان بۆ کراو( تۆمارکران) لە کاتی بە کار هێنانیدا دەستگیر دەکرێن.
هاتووچۆی هەڵەبجە راشیگەیاندووە، تائەوکاتەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڕیارێکیان بۆدەردەچێت، لەکاتی بەکارهێنان لە شەقام و ڕێگاوبانەکان لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆوە دەستگیردەکرێن و توشی لێپێچینەوەی توندی یاسایی دەبنەوە.