دۆخی تەندروستیان مەترسیدارە
کتێب و پێنوس و کاغەز لە زیندانیانی بادینان قەدەغەکراوە

لڤین:
کۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادییەكانی خەڵکی کوردستان ئاشکرای دەکات دۆخی تەندروستی زیندانیانی بادینان خراپە و پێداویستی سەرەتیان پێ نادەن و تەنانەت کتێب، پێنوس و کاغەزیان لێ قەدەغەکردون.
كۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادییەكانی خەڵکی کوردستان، لە بارەی دۆخی زیندانیانی بادینان نامهیهكی كراوه ئاراستهی دهسهڵاتهكانی یاسادانان و جیبهجێكردن و دادوهری دەكات.
کۆمیتەکە جگە لەوەی داوای ئازادكردنی چالاكوانانی مهدهنی و رۆژنامهنووسانی پارێزگای دهۆك دەکات هۆشداری دەدات لە “خراپی رەوشی تەندروستی و ناشیاوی شوێنی بەندكردنی زیندانیانی بادینان”.
کۆمیتەی داکۆکی ئاشکرای کردووە “دۆخی دەستیگركراوەكان تاكو دێت بەرەو خراپی دەچێت و خواردنیان کەم و خراپە و کێشیان زۆر دابەزیوە، پێداویستی سەرەتیان پێ نادەن و تەنانەت کتێب، پێنوس و کاغەزیان لێ قەدەغەکردون”.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە حكومهتی ههرێم و دامودهزگا ئهمنییهكانی بە پێچەوانەی دەستور و یاسا مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنووس و چالاكوانان دەكات وداوا دەکات: كۆتایی بەبێ بەشکردن لە مافی بینینی پارێزەرەكانیان بهێنرێت ، کە بە پێ (اصول محاكمات جزائیە)ی دەبێت پارێزەرەکان لەگەڵیان بن و ئاگاداری دواین گۆرانكارییەكان بێت.
دۆخی دادگایی تێهەڵچونەوە کۆنترۆڵی حیزب بەسەر دەسەڵاتی دادوەری رەتدەكاتەوە و داوا لە دادوەرانی دادگای تێهەڵچوونەوە دەكەن “سەربەخۆیانە بریار بدەن و لەبەرانبەر ئامانجێكی سیاسی بڕیار نادەن”.
کۆمیتەکە داواشیکردووە “ناوەڕۆکی راپۆرتی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان دوای دیداری زیندانیان بۆ رای گشتی بڵاو بكرێتەوە” ئەوە جگە لەوەی داوای ئەوەشیان کردووە زیندانیکراوەکان مافی پەیوەندی و دیداری کەسو کاریان هەبێت.
لە داواکاریەکی دیکەدا دەڵێت “ڕەوشی تەندروستی و شۆێنی مانەوەیان لەبەرچاوبگیرێت و بەپێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتوە. تەندروستی هەندێکیان خراپە بەهۆی پیسی و قەرەباڵغی ژووری زیندانەکان تەنانەت هەندێکیان تووشی نەخۆشی پێست بوونە”.