پۆلیسی هەڵەبجە: کرێکارێک قاڵبی ئاسن بەر سەری دەکەوێت و گیان لە دەست دەدات

لڤین:

بەیانی ئەمڕۆ کرێکارێک لە هەڵەبجە لە کاتی کارکردندا قاڵبی ئاسن بەر سەری دەکەوێت و بە هۆیەوە گیان لەدەست دەدات.

بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، کاتژمێر نۆی بەیانی ئەمڕۆ کرێکارێک بە ناوی (ک.ع.ع)تەمەن 20 ساڵ و دانیشتووی شاری سلێمانی، لە کاتی کارکردندا لە ناحیەی سیروان قاڵبی ئاسن دەیدات بەسەریدا.

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە راشیگەیاند: پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە گیانی لەدەستداوە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button