دلۆڤان محەمەد: خۆمان داوامان لە بەرپرس و هونەرمەند و کەسایەتیەکان کرد ڤاکسین وەربگرن

لڤین:
بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر رایگەیاند، تائێستا ئه‌و ڕێژه ڤاکسینه‌ی که گه‌یشتووه‌تە هەولێر بەشی لە 1% ی دانیشتوانی هه‌ولێره، ئاشکراشی دەکات خۆیان وەک هاندان داواین لە ژمارەیەک هونەرمەند و بەرپرس و کەسایەتی کردووە کە خۆیان بکوتن.
دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند: له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر 19 هه‌زار و 500 ژه‌مه ڤاکسین له‌سێ جۆره ڤاکسینن، ڤاکسینه‌کانی سینۆفارمی چینی که هه‌زار و 360 ژه‌می ڤاکسین بوو، جۆری دووه‌میان ئه‌سترازینیکا که 15 هه‌زار و 800 ژه‌م بوو، له‌جۆری فایزه‌ر 2 هه‌زار و 340 ژه‌م بووه.
ناوبراو روونیکردەوە: ئه‌و بڕه ڤاکسینەی بۆ هه‌ولێر دابینکرا سه‌ره‌تا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه بوو له که‌رتی ته‌ندروستی کارده‌که‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌کانی کۆرۆنان، دواتر ئه‌وه‌ی ئه‌سترازینیکا دووباره سه‌ره‌تا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ پزیشک و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی بوون، دواتریش ئه‌وله‌ویه‌تمان بۆ هێزه ئه‌منییه‌کان بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، دابه‌شکردنی ڤاکسینەکە بەسەر شارەکاندا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ردراوه زیاتریش به‌پێی ڕێژه‌ی دانیشتوان و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقه‌وه بۆ ده‌رمان و پێداویستی پزیشکی و ئه‌وانه‌ش داده‌نرێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێژه‌یه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه بۆ هه‌موو پارێزگاکان له‌ناویشیاندا پارێزگای هه‌ولێر .
بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر دەشڵێت: تائێستا ئه‌و ڕێژه ڤاکسینه‌ی که گه‌یشتووه‌تە هەولێر بەشی لە 1% ی دانیشتوانی هه‌ولێره چونکه هه‌ولێر نزیکه‌ی 2 ملیۆن دانیشتوانی هه‌یه ئه‌وه‌ی که‌هاتووه تائێستا 19 هه‌زار و 500 واته نزیکه 20 هه‌زاره بابڵێین که‌واته ده‌کاته 1% ی دانیشتوانی هه‌ولێر.
ئەوەشی وت: ئێستا ڕێژه‌ی به‌شداربووان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین زۆر زیاتری کردووه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ناویان ده‌نوسن له‌ڕێژه‌ی ئه‌و ڤاکسینه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه ئێستا زیاتری کردووه، ئێستا ئه‌وه‌نده ناویان تۆمارکردووه بۆ وەرگرتنی ڤاکسین به‌داخه‌وه ژه‌مه ڤاکسینی به‌رده‌ستمان نییه.
دلۆڤان محەمەد جەختیکردەوە “هیچ یه‌کێک له‌و 15 هه‌زاره‌ی که باسمانکرد کاریگه‌ری لاوه‌کی له‌سه‌ریان دروستنه‌بووه ته‌نها یه‌ک که‌س نه‌بێت ئه‌ویش که داخلی نه‌خۆشخانه کرابوو به‌ڵام ئه‌و کاریگه‌ریه لاوه‌کییه‌ی هه‌روه‌کو ئه‌وانه‌ی تر بوو که ئازاری له‌شی ده‌بێت و تای به‌رزده‌بێته‌وه و سه‌رئێشه ده‌یگرێت.”
ئەوەشی روونکردەوە: له‌لایه‌ن خه‌ڵکێکی زۆر داواکاری له‌سه‌ر فایزه‌ر هه‌بوو، ڤاکسینی فایزه‌ر داواکاریه‌که‌ی زۆر له‌وه زیاتربوو، ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که داوایانده‌کرد هه‌ربۆیه‌ش خه‌ڵکێکی زۆر به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ره وه‌ربگرێت یان نۆره وه‌ربگرێت سه‌ردانی سه‌نته‌ری پێدانی ڤاکسینیان کرد له نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری له‌به‌رئه‌وه‌ش بوو به‌ڕاستی خه‌ریک بوو نۆره‌که تێکبچێت.
لەبارەی وەەرگرتنی ڤاکسینی ڤایزەر بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر وتی: ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رپرسێک یاخود یه‌کێک له‌وانه‌ی که پله‌ی حکومیان هه‌یه ڤاکسینه‌که‌یان وه‌رگرتبێت ئەوا به‌نۆره‌ی خۆیان یان به‌سه‌ره‌ی خۆیان بووه جگه‌له‌وه‌ش به‌ڕاستی وه‌کو ئاماژه‌مان به‌وه‌دا ئێمه چه‌ندجارێک له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ڤاکسین له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵک به‌په‌رۆش نه‌بوو بۆ ڤاکسینه‌که و نه‌ده‌هات سه‌ردان بکات ئێمه به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی که ناسراوبوون چ هونه‌رمه‌ند بێت چ که‌سی ئاینی بێت چ به‌رپرس بێت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ناسراون ئێمه خۆمان داوامانده‌کرد و هانمانده‌دان بۆئه‌وه‌ی ڤاکسین وه‌ربگرن تا خه‌ڵکانی تریش چاویان لێبکه‌ن.
دلۆڤان محەمەد ئاشکرایکرد: بڕیاره تاکۆتایی 2021، 20% ی دانیشتوانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ڤاکسینیان وه‌رگرتبێت به‌مانای ئه‌وه‌ی که له‌و پێنج شه‌ش مانگه‌ی داهاتوو پێویسته لە 19% ی تر بگاته هه‌رێمی کوردستانیش، چاوه‌ڕوانده‌کرێت تا کۆتایی مانگی شه‌ش بڕێکی زۆری ڤاکسین دابین بکرێت له‌هه‌موو جۆره‌کان بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان.