ئەمریکا بەشێک لە هێزەکانی لە ئەفغانستان دەهێڵێتەوە

لڤین:

ئەمریکا نایەوێت تەواوی هێزەکانی لە ئەفغانستان بکێشێتەوە و مەبەستیەتی 2500 سەرباز لەو وڵاتە بهێڵێتەوە.

ڕۆژنامەی ووڵ ستریت جورناڵ بڵاویکردەوە  جۆ بایدن  و فەرماندەی هێزەکانی سوپای ئەمریکا دژی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی وڵاتەکەیانن لە ئەفغانستان.

رۆژنامەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە کە ناسنامەیانی ئاشکرا نەکردووە ڕایگەیاند، هەریەک لە  جەنەڕاڵ کینیس ماکینزی، فەرماندەی ناوخۆی سوپای ئەمریکا ، جەنەراڵ مارک میلی، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپا و  جەنەڕاڵ ئۆستن سکۆت میللەر، فەرماندەی ئەرکی ناتۆ لە ئەفغانستان، ڕێککەوتن کە 2500 سەرباز لە ئەفغانستان بهێڵنەوە، لە بەرامبەر ئەوەشدا هەوڵ بدەن بۆ ڕێککەوتن و بەرقەرارکردنی  ئاشتی لە ناوچەکەدا.

بەپێی سەرچاوەکان، لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا، دژی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە لە ئەفغانستان، بایدن هۆشداریداوە کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا مەترسی لەسەر سەقامگیری ئەفغانستان دروست دەکات

لە ماوەی ڕابردوودا ناتۆ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایدا لە ئەفغانستان لە مانگی ئادار،هاوکات ئەمریکا رایگەیاندبوو تا رۆژی 11 ئەیلول تەواوی هێزەکانی خۆی لەو وڵاتە دەکشێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button