ژمارەی پاسەوانی بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە دیاریکرا

لڤین:

وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ژمارەی پاسەوان و شۆفێری بەرپرسانی وەزارەتەکەی دیاری کرد و رێگری دەکات لەوەی پاسەوانی زۆر لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتەکەی بێت.

شۆڕش ئیسماعیل، فەرمانێكی دەرکردووە و تیایدا ژمارەی اسەوانی بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەی دیاری کردووە و ئاگاداری کردوونەتەوە کە لە ژمارەی دیاریکراو زیاتر پاسەوانیان لەگەڵدا نەبێت.

وەزیری پێشمەرگە ژمارەی پاسەوان و شۆفێرانی بۆ فەرماندەی لیوا و پلەدارەكانی دیاری كردووە بە گوێرەی فەرمانەکە فەرماندەی لیوا، شەش پێشمەرگەی وەك پاسەوان و شوفێر لەگەڵ دەبێت، موقەدەمی لیوا و فەرماندەی فەوج چوار پێشمەرگەی وەك پاسەوان و شوفێر لەگەڵ دەبێت.

وەزیرەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە جێگری فەرماندەی فەوج دوو پاسەوانی وەك پاسەوان و شوفێر لەگەڵ دەبێت، هەیئەی لیوا دوو پێشمەرگەی وەك پاسەوان و شوفێر لەگەڵ دەبێت.

بە گوێرەی فەرمانەکەی وەزیری پێشمەرگە لەو ژمارانە زیاتر رێ بە هیچ بەرپرسێکی سەربازی وەزارەتەکە نادرێت پاسەوانی لەگەڵدا بێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button