پارێزگاری سلێمانی: لەم مانگەدا دووجار بەشەخۆراک بەسەر هاوڵآتیان دابەشدەکرێت

لڤین:

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لەم مانگی رەمەزانەدا دووجار به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێت.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، دوای بەسەرکردنەوەی کۆگاکانی بەڕێوەبەرێتیی بازرگانی خۆراکی سلێمانی سوپاسی بەڕێوه‌بەرو کارمەندان و کۆمپانیاکانی گواستنەوەو کرێکارەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی خۆراکی کرد،  بۆ ماندوو بونیان.

پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاند: دوای تەواوکردنی گەیاندنی بەشە خۆراک بۆ دەرەوەی شاری سلێمانی، لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی خۆراک بۆ ناو شاری سلێمانی و گەرمیان دەکرێت.

روونیكرده‌وه‌، بڕی چوار هەزار تۆن شەکر و دوو هەزار تۆن زەیت لە ڕێی بریکارەکانەوە دەگەیەننە هاوڵاتیان و وابڕیارە هەر لەم مانگەدا هەمان بەشە خۆراک بۆ جاری دووەمیش دابینبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button