وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە باشیک راگەیاند

لڤین:

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، رایگەیاند لە ئاکامی هێرشێکی مووشەکیی بۆسەر بنکەی سەربازیی باشیک لە سنوری پارێزگای نەینەوا سەربازێکی سوپای وڵاتەکەی کوژراوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: ئەمشەو هێرشکی مووشەکیی کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی هێزەکانی سوپای تورکیا لە باشیک.

وەزارەتەکە ئاشکرای کردووە لەو هێرشەدا سێ مووشەک ئاراستەکراون یەکێکیان کەوتووەتە سەر ناوچەی بنکە سەربازییەکە و دوو مووشەکەکەی دیکە کەوتوونەتە ناو گوندەکە و ئەوەشی ئاشکراکرد کە هێرشەکە کوژرانی سەربازێکی لێکەوتووەتەوە و لە گوندەکەشدا منداڵێک بریندار بووە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە دوای هێرشەکە فڕۆکەی چەکداریی بێفڕۆکەوانیان ناردووەتە شوێنەکە و دەستبەجێ رێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button