دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: پێویستە عێراق كۆنتڕۆڵی سنوره‌كانی خۆیان بكه‌ن

لڤین:
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ لەبارەی هێرشە موشەکیەکەی ئەمشەوی هەولێر نە پێویستی دەزانێت حكومه‌تی عێراق سنورێك بۆ ئه‌و كرده‌وانە دابنێت و كۆنتڕۆڵی سنوره‌كانی خۆیان بكه‌ن.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت “ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه ئیدانه ده‌كه‌ین و به هه‌ولێكی دوژمنكارانه ده‌زانین بۆ سه‌ر ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان”.
دەستەکە هیوادارە هه‌رچی زووه ئه‌و خه‌ڵكانه و هاوكاره‌كانیان بدۆزرێنه‌وه و به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌ینن دەشڵێت: پێویسته حكومه‌تی عێراق سنورێك بۆ ئه‌و كرده‌وه تێكده‌رانه دابنێت و كۆنتڕۆڵی سنوره‌كانی خۆیان بكه‌ن .