حه‌كیم: داوای لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ین پێویسته ئەنجامدەرانی ئاشكرا بكرێن

لڤین:
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر رایگەیاند، ئه‌و هێرشه ئیستفزازانه‌ی ئه‌نجامدراوه، تەئکید لەسەر بوونی ئەجێندای ژێربەژێر ده‌كاته‌وه پێویسته ئەنجامدەرانی ئاشكرا بكرێن.
عه‌مار حه‌كیم په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و وێڕای ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت: بەنیگەرانییەکی گەورەوە بەدواداچوونمان بۆ ئەو پێشێلکارییە ئەمنییە کرد كه كراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
ئەو دەشڵێت: ئه‌و هێرشه ئیستفزازانه‌ی ئه‌نجامدراوه، تەئکید لەسەر بوونی ئەجێندای ژێربەژێر ده‌كاته‌وه كه ئامانجیان تێكدانی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاته.
حه‌كیم هۆشداری له به‌ئامانجگرتنی دامه‌زراوه گشتییه‌كان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەو پێشێلکارییانەی تیایدا ئاسایش و ئارامی ده‌كاته ئامانج و دەشڵێت: داوای لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ ده‌كه‌ین و ئه‌وانه‌شی له پشت ئه‌م هێرشانه‌وه‌ن ئاشكرا بكرێن.