ترسێک بڵاو دەکاتەوە ئەو سەری دیار نەبێ

لڤین: وەرگیراوە لە دکتۆر دەوەن حەوێزی
ئەوجا کە خەڵک شتێکی گەورە کرد وا گەورەی دەکا ترسێک بڵاو دەکاتەوە ئەو سەری دیار نەبێ، چەندین ساڵە خەڵک جگەرە دەکێشی و دەزانی توشی شێرپەنجەشی دەکا، بەڵام هەر دەیکێشێ.
ئێستە باسی خوێن مەینی ڤاکسینی ئەسترازینکا دەکرێ، راستیەکی زانستیە ، بەڵام با بەراوردێک بکەین
لە هەر یەک ملیون کەس.
لە یەک ملیۆن جگەرەکێش ١٧٦٠ کەس ئەگەری خوێن مەینیان هەیە.
لە یەک ملیون کەس کە حەبی مەنع بەکاربهێنی نزیکەی ١٢٠٠ کەسیان ئەگەری خوێن مەینیان هەیە
ئەی ڤاکسین
نە ١٧٦٠ و نە ١٢٠٠ بەڵکو لە یەک ملیۆن تەنها چوار حاڵەت هەبووە
ئەی ئەگەر خۆمان نەکوتین ،،، ئەگەری توشبونمان زۆر زۆر زیاد دەکا کە توشی کۆروناش بووین لە یەک ملیون ١٦٥کەس ئەگەری خوێن مەینی هەیە، نزیکەی بیست هێندە.
با ئاسانتری بکەین
٠٫٠٠٠٤٪ خوێن مەین بە ڤاکسین
٠٫٠٥٪ خوێن مەین بە حەبی مەنع
٠٫١٨٪ خوێن مەین بە جگەرە
١٦٫٥٪ خوێن مەین بە کۆرونا
سوپاس بۆ ئەو ئەزیزانەی لەسەر راوێژ و پۆستی ئێمە کوتانیان کرد

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button