حکومەت بەڵێنی هاوکاری یان دوو موچە بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەدات

لڤین:
حکومەتی هەرێم بەڵێنی بە نوێنەری ئەو خاوەن پێداویستیانەی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لەهەولێر گردبونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا، لەنێوان پێدانی دوو موچە یان دیارییەک بۆ رەمەزان، یەکێکیان بۆ خاوەن پێداویستییەکان جێبەجێ بکرێت.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا نوێنەری خاوەن پێداویستیە تایبەتییەکان دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی حکومەت رایانگەیاند، داواکارییەکانیان بەیاداشتێک ئاڕاستەی حکومەت کردووە.
خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان داوایانکردوە موچەکانیان زیادبکرێت و دوو موچە یان دیارییەکیان لەرەمەزاندا پێبدرێت، لەبەرامبەردا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تێگەیشتنیان بۆ داواکارییەکانیان هەبووە و بەڵێنی ئەوەیان داوە بەجدی کار بکەن بۆ ئەوەی لەم مانگەدا دوو موچە یان دیاریەک بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بدرێت.