سەرۆکی پێشووی ئەمریکا داوا دەکات ڤاکسینی کۆرۆنا بەناوی تەرەمپەوە ناوبنرێت

لڤین:

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات بە هۆی ئەوەی رۆڵی گەورەی هەبووە لە بەرهەم هێنانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا دەبوو ڤاکسینەکە بە ناوی ئەوەوە ناوبنرایە.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی بڵاویکردەوە دۆناڵد ترەمپ داوای کردووە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا ناوەکەیان بگۆڕێت وناوبنرێن “ترەمپسین” ئەو قسەیەشی لە چەند شوێن و بۆنەیەکدا کردووە.

ترەمپ هۆکاری ئەو قسەیەی بۆ  ڕۆڵی گەورەی خۆی دەگێڕێتەوە لە پێشخستن و بەردەستخستنی ڤاکسینەکاندا، رۆژنامەکە ئەوشی ئاشکرا کردووە دواینجار لەبەردەم بەشێک لە بەرپرسان و ئەندامانی حزبەکەی لە شاری مار ئالاگۆ لە ویلایەتی فلۆریدا باسی لەوە کردوە کە دەبوو ڤاکسینەکە ناوبندرایە “ترەمپسین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button