دەسەڵاتی کوردی لە ئەنفالچییەکان خۆش بووە!

وەرگیراوە لە فەیسبووکی سۆران عومەرەوە
لەخولی پێشووی پەرلەمان لیستی داواکراوانی کوردی بەشدار لەتاوانی بەناو ئەنفالم ئاراستەی وەزیری ناوخۆ کرد کە بۆچی دەستگیر ناکرێن؟
لەوەڵامدا ئاماژە بەوە دەکات بەرەی کوردستانی لێبوردنی گشتی بۆ سەرجەم جاشەکان دەرکردوە و پەرلەمان لەیەکەم خول بڕیارەکانی بەرەی کوردستانی پەسەند کردوە و بەپێی یاسای ژمارە ١٨ ی ساڵی ٢٠٠٣ دان بەبڕیاری لێبوردنی گشتی کاتی ڕاپەڕینی ١٩٩١ی بەرەی کوردستانی نراوە.
بەڵام ھیچ کەس مافی ئەوەی نیە کەسێک تاوانی ئەنجام دابێ و دەستی لە ئەنفالکردنی خەڵکی کوردستان ھەبێ لێخۆش بوونی بۆ دەربکات، ئەمەش لەپێناو ئەوەی زۆرینەی ئەو جاشانە بونەوە بەچەکداری حزبەکانی دەسەڵات!
چەند عەیبەیەکی گەورەیە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق -کەھەڵوەشایەوە- فەرمانی گرتن بۆ ئەنفالچییە کوردەکان دەربکات بەڵام دەسەڵاتی کوردی لێیان خۆش ببێ!