وەزیری کشتوکاڵ داوا لە جوتیاران دەکات لەمەودوا  گەنمەشامی بچێنن

لڤین:

وەزیری کشتوکاڵ داوای لە جوتیارانی هەریم کرد کە لەمەودوا گەنمەشامی بچێنن و خاوەن کارگەکانی وشککردنەوەی گەنمەشامیش باشترین جۆری بنەتۆو دەگەیەننە جوتیاران.  

ئەمڕۆ  وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کۆبونەوەیەکی لەگەڵ خاوەنی کارگەکانی وشکردنەوەی گەنمەشامی ئەنجامدا.

وەزیری کشتوکاڵ رایگەیاند: لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی یاداشتێکی لێک تێگەیشتن لە نێوان کارگەکان و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، تا بەرهەمی گەنمەشامی لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرنەوە.

تاڵەبانی راشیگەیاند: داوا لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەکەم کە گەنمەشامی بچێنن، بۆ ساغکردنەوەی بڕی ئەو بەرهەمانە ڕاستەوخۆ لەلایەن کارگەکانەوە وەردەگیرێتەوە.

ئەوشی روونکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەوە کراوە باشترین جۆری بنەتۆی گەنمەشامی بگەیەندرێتە دەستی جوتیاران بۆ ئەوەی کە بەرهەمی هاوردەی گەنمەشامی بۆ بازاڕەکان و کارگەکانی خۆمان کەمبکەینەوە بەئامانجی گەیشتن بە خود بژێوی لە بەرهەم هێنانی گەنمەشامیدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button