سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرکردەی هێزە سیاسیەکانی عێراق کۆبوەوە

لڤین:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ژماره‌يه‌ك سه‌ركرده و هێزه سياسييه‌كانى عێراقى كرد و لەبارەی پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغداد و دۆخی سیایسی هەڵبژاردنی پێشوەختە گفتوگۆیان کرد.
نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا لە بەغداد لەگەڵ هەریەکە لە عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه، ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی به‌ره‌ی ڕزگاری و په‌ره‌پێدان، جه‌مال زاری، ئه‌مینداری گشتیی پرۆژه‌ی نیشتمانیی عێراقی، نوری مالكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانيی نه‌سر، نه‌سسار روبه‌یعی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سیاسیی ڕه‌وتی سه‌دری و ئه‌ندامانى ده‌سته‌كه کۆبوەوە.
بە گوێرەی راگەیەیندراوی سەرۆکایەتی هەرێم له كۆبوونه‌وه‌كاندا ڕاشكاوانه و به كراوه‌يى دۆخى سياسى و ئابوورى و ئه‌منيى عێراق و ته‌حه‌دييه جياكانى به‌رده‌م وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداد و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كران.