خوێندن لە قوتابخانە و پەیمانگاکان تەنها بە ئۆنلاین دەبێت

لڤین:
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خوێندن لە سەرجەم قوتابخانە و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (حکومی و ناحکومی) رادەگیرێت و تەنیا بە رێگەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.
لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بڕیارەکانی پاش کۆبوونەوەی لیژنەکەی راگەیاند و تیایدا هاتووە، بڕیاردراوە بەوەی پشووی پێنجشەممان هەڵبوەشێننەوە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر بۆ فەرنامبەرانیان دانا و دەوام ئاسایی دەبێتەوە.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند “پرۆسەی خوێندنی ناو پۆل لە هەردو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا رادەگیرێت و تەنها خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت”.
سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا. وتی “خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا وەکو پێشوو بەردەوام دەبێت و وانەی پراکتیک لە کەمپسی زانکۆکان ئەنجام دەدرێت”.