سبەینێ رەمەزان نییە

وەزارەتی ئەوقاف و لیژنەی بینینی مانگ رایگەیاند سبەینێ تەواوکەری مانگی شەعبانە و رەمەزان نییە..

وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند ئەمڕۆ لیژنەی چاودێریکردنی بینینی مانگ، مانگیان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان نەبینیوە.
وەزارەتەکە رایگەیاند هەر بەو هۆیەوە سبەینێ دووشەممە تەواوکەری مانگی شەعبان دەبێت و رۆژی سێشەممە ١٣ی مانگ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.
هاوکات سەعد حەمید کەمبەش، سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننە و سەرۆکی دەستەی باڵای چاودێریکردنی مانگ لە دیوانی وەقفی سوننە رایگەیاند، دەستەی باڵا بۆ چاودێریکردنی مانگ کۆبووەتەوە و لەبەرئەوەی مانگ لەڕووی شەرعی و فەلەکی لە عێراق نەبیندراوە، بۆیە سبەی دووشەممە 12ی نیسان تەواوکەری مانگی شەعبانە، رۆژی سێشەممە 13ی نیسان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button