زۆرترین ڤاکسینی بەردەست لە هەرێم بۆ دهۆک تەرخان کراوە

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتیان دەکات، ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەربگرن، ئاشکراشی دەکات (32 %) ی ڤاکسینی بەردەست پێدراوە بە هاوڵاتیان کە زۆرترینی لە پارێزگای دهۆک بووە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێد داڵێت: بەشێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان (32 %) ی ڤاکسینی بەردەست پێدراوە بە هاوڵاتیان.

وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە لە هەولێر 26 %و سلێمانی 20 %و دهۆک 56 %وهەڵەبجە 16 %و گەرمیان 39 %و ڕاپەرین 42 %و کۆیە 24 %.

تەندروستی هەرێم داوای لە هاوڵاتیان کردووە بەتایبەتی ئەوانەی “سەرووی تەمەنی 60 ساڵی و ئەوانەی (نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، خانەنشین و بەساڵاچووان و مامۆستایانی پۆلی 12 و هێزەکانی ئەمنی و ناوەخۆ و ئاسایش و پێشمەرگە” کە ناوی خۆیان لە سیستمی ئەلکترۆنی تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین.

ئەوەشی بەبیر هێناوەتەوە کە “کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدات بە وەرگرانی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ بەکارهێنانی لە فڕۆکەخانەکان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button