ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و کازمی ئاشکراکرا

لڤین:
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مستەفا كازمی و نێچیرڤان بارزانی باس له ژماره‌یه‌ك دۆسیه له‌بواره‌كانی هاوكاری و هاوبه‌شیكردنی نێوان ده‌زگاكانی حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان كرا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لەراگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی، پێشوازی له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له ژماره‌یه‌ك دۆسیه له‌بواره‌كانی هاوكاری و هاوبه‌شیكردنی نێوان ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا.
گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و تاوانی ڕێكخراو و هاوكاری له شه‌نگال له نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ستایشی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كرد كه له بواری چه‌سپاندنی میكانیزمه‌كانی ده‌ستوری ناوخۆدا به‌دیدێن و ئاماژه‌شی به رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردولا له‌سه‌ر دادگای فیدڕاڵی و هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی فیدڕاڵی و راشیگه‌یاند، بەو‌هیوایه به‌وردی رێكه‌وتنه‌كان جێبه‌جێبكرێن، خزمه‌تگوزاری پێویست پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان بكرێت.
کازمی جه‌ختیكرده‌وه، سه‌ردانه دووباره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غداد په‌یامی ڕاست و دروست به هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، گیانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له هه‌مو بواره‌كاندا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵات دروستده‌كات، ئاماژه‌ی به سه‌ردانی داهاتوشی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسگوزاریی خۆی بۆ ئه‌و پێشوازییه مسته‌فا كازمی ده‌ربڕی و هه‌وڵه‌كانیشی له ڕوی سیاسی و ئابەوری و دیپلۆماسییه‌وه به‌رزنرخاند و جه‌ختیكرده‌وه، هه‌وڵی دیپلۆماسیی عێراق له ماوه‌ی ڕابردوەدا و سه‌ردان ده‌بێته هۆی پێگه‌یه‌كی شایسته بۆ عێراق و دەوباره بینینی رۆڵی ئاسایی خۆی له ناوچه‌كه و وڵاتانی جیهان.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ستایشی شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوخۆی له‌ئاستێكی به‌رزی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی كرد و به‌گرنگیزانی په‌ره‌ی پێبدرێت، له‌باره‌ی یاسای بودجه‌شه‌وه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه، چاره‌كردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ڕێگه خۆشكه‌ره بۆ سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی زیاتر بۆ عێراق .