شاندی دانوستانکاری هەرێم دەچێتە پەرلەمانی کوردستان

لڤین:
فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، سه‌رۆكی حكومه‌ت شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت راسپێردراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئەم هەفتەیە بچنە په‌رله‌مان و گفتوگۆی دۆخی دارایی ورێککەوتنی هەرێم و بەغداد بکەن.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، راگه‌یه‌ندراوێکی بەناوی فراكسیۆنەکەیوە بڵاو کردەوە و تیایدا رایگەیاند “لەسەر راسپاردەی بەڕێز مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت راسپێردراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئەم هەفتەیە بێنه په‌رله‌مان”.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی هەورامانی شاندەکەی حکومەت بڕیارە “له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و هه‌ردوو لیژنە‌ی دارایی و سامانه سروشتییه‌كان كۆببنەوە”.
ئامانجی کۆبوونەوەکە بە وتەی وتەنێژی فراکسیۆنی پاری گفتوگۆ کردنە “لەبارەی دۆخی دارایی و پرسی رێكکەوتنی هەرێم و بەغداد”.