دووکەس بە بڕێک دیناری ساختەوە دەستگیرکران

لڤین:

ئاسایشی ڕاپەڕین دوو كەسی بە نزیکەی دوو ملیۆن و نیو دیناری ساختەوە دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند هێزەكانیان له‌ بازگه‌ی بانوه‌قه‌ل دوو كەسیان دەستگیركردووە كە بڕی دوو ملیۆن و 475 هەزار دیناری ساختەیان لە جۆری پێنج هەزار دیناریی پێ بووە.

ڕوونیشیكردەوە تۆمەتبارەكان (ع،ع،ك) و (س،خ،ب) به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر ڕاگیراون به‌ مادده‌ی (281) له‌ یاسای سزادانی عێراقی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش لە دۆسێكە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button