وێنەیەکی سەدام حوسێن لە ژێر پێی پرسەگێڕانی محەمەد عورێبی دانرا

لڤین:
وێنەیەکی سەدام حسێن لە پرسەی محەمەد عورێبی دانرا بۆ ئەوەی بەشداربووانی پرسەکە بەسەریدا بڕۆن.
بەپێی وێنەیەک کە لە ناو هۆڵی پرسەی محەمەد عورێبی دادوەری دادگای عێراق گیراوە، وێنەیەکی سەدام حسێن لە دەروازەی هۆڵی پرسەکە لەسەر زەوی دانراوە و بەشداربووانی پرسەکە بەسەریدا دەڕۆن.
چەند رۆژێک لەمەبوبەر دادوەر محەمەد عورێبی لە تەمەنی 52 ساڵیدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا، کە یەکێکە لەو دادوەرانەی لە دادگاییکردنی سەدام حسێن، سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق بەشداری کردبوو.