عێراق: ئەو کەسانەی حەج دەکەن پێش رۆشتنیان دەکوترێن

لڤین:  

دەستەی حەج و عومرەی عێراقی ڕایگەیاند، هەرچەندە تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمیان لە بارەی حەجی ئەمساڵەوە لەلایەن سعودیەوە بەدەست نەگەیشتووە بەڵام ئەوان ئامادەکاریان کردووە و هەموو حاجیەکان دەکوترێن پێش ئەوەی بچنە خاکی سعودیەوە.

حەسەن کەنانی، وتەبێژی دەستەی حەج و عومرەی عێراقی رایگەیاندووە “دەستەی باڵای حەج و عومرە هەموو ئامادەکارییەکی تەکنیکی بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ تەواو کردووە ئەگەر ئەنجام بدرێت، بەڵام هیچ شتێکی فەرمیمان لە دەسەڵاتدارانی سعودییەوە پێنەگەشتووە سەبارەت بە بوون یان نەبوونی وەرزی حەج لەمساڵدا”.

هەرچەندە ئاماژەی بەوەکرد ئەگەر ئەمساڵ حەج ئەنجام بدرێت دەستەکەیان ئامادەیە بۆ رێکخستنی ئەو کارە وتیشی: بۆ ئامادەکردنی وەرزێکی سەرکەوتووی حەج، هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و کۆمسیۆنی تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی دەکرێت.

کەنانی راشیگەیاند: هیچ شتێکی فەرمیمان لەبارەی کوتانەوە پێنەگەشتووە،بەڵام دەستەکەمان ئامادەیە حاجیان بکوتێت پێش ئەوەی بڕۆن بەڵام پێویستەبزانین چەند حاجی رێپێدراون بچەنە حەج، دەستەی حەج ئامادەیە هەر ژمارەیەک سعودیە بۆ عێراق دیاری دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button