ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سوریا

لڤین:

میدیای فەرمی سوریا رایگەیاند  شەوی رابردوو ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر چەند بنکەیەیکی سەربازی وڵاتەکەیان و چوار سەرباز کوژراون.

ئاژانسی هەواڵی فه‌رمی سوریا ناسراو بە  “SANA”، بەپشت بەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان بڵاویکردەوە شەوی رابردوو ئیسرائیل لە ئاراستەی لوبنانەوە هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر چەند خاڵێکی سەربازی لە دەورووبەری دیمەشقی پایتەخت.

ئاژانسەکەی سەر بە حکومەتی سوریا راشی گەیاندووە لەو هێرشەدا چوار سەربازی رژێم برینداربوون و زیانی ماددیش کەوتووەتەوە  دەسڵێت ”سیستمی بەرگریی ئاسمانیمان بەرپەرچی مووشەکەکانی دووژمنی داوەتەوە و زۆربەیان خستووەتە خوارەوە”.

لەو شوێنانەی سوریا کە دەسەڵاتی حکومەتەکەی بەشار ئەسەدی تیادایە، بنکەی سەربازی گروپەکانی سەر بەئێران و سوپای پاسداران بوونی هەیە  لە ماوەی رابردووش ئیسرائیل جەند جارێک هێرشی کردە سەر ئەو گروپانە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button