لیژنەی دارایی پەرلەمان بانگهێشتی نوێنەری حکومەت دەکات

لڤین:

لیژنه‌ی دارایى پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا نوێنەری حکومەت بانگهێشتی لیژنەکەیان بکات بۆ ئەوەی روونکردنەوەی لێوەربگرن لە بارەی رێککەوتنی هەریم و بەغداد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەسەرپەرشتیی زیاد جه‌بار سەرۆکی لیژنە بەڕیوەچووکۆبوونەوەی ئاسایی بوو تیادا ئەو نوسراوانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ كرابوون  دوای گفتوگۆكردنیان ئه‌وانه‌ی پێویسییان به‌وه‌مڵادانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌.

بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، ئەندامانی لیژنەکە ڕاسپێردران کەسەرنج و تێبینییەکانیان سەبارەت بەکارو چالاکییەکانی دەستەی دەستپاکی بۆ ساڵی ٢٠١٩، ئامادە بکەن.

بڕیاردرا لیژنەكه‌ بەدواداچوون بۆ ئەو ڕاپۆرتە بکات کێشەو گیروگرفتەکانی دیوانی چاودێریی دارایی کە لەساڵی ٢٠٢٠ بەڕاپۆرتێك ئاراستەی پەرلەمان کراون.

لیژنەی دارایی بڕیاریدا نوسراوێك ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێ بۆئەوەی میوانداریى نوێنەری حکومەتى هه‌رێم له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ بکرێ تاڕوونکردنەوە لەسەر ڕێکكەوتنی نێوان بەغداد و ھەرێم و ئەو میکانیزمانەی کە لەسەری ڕێککەوتوون بداته‌ لیژنه‌كه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button