لە بومەلەرزەکەی ئەمڕۆدا لە پێنجوێن 15 کەس بریندار بوون

لڤین:
قایمقامی قەزای پێنجوێن رایگەیاند ئەمشەو بە هۆی بومەلەرزەکەوە 15 کەس بریندار بوون.
زانا عەبدولرەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن رایگەیاند: ئەمشەو سەردانی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێنم کرد بۆ لە نزیکەوە بە مەبەستی دەربڕینی سوپاس وپێزانینی خۆمان بۆ سەرجەم کارمەندانی دڵسۆز و پزیشکانی بەڕێز .
ئەو راشیگەیاند: لەکاتی ڕوودانی بومەلەرزەکەی ئەم ئێوارەیەدا کارمەندانی تەندروستی دڵسۆزانە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو هاوڵاتیە بەڕێزانەیاندا کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زەبری جەستەی و دەروونیان پێگەیشت بوو کەژمارەیان (15)کەس بووە.