زیاتر لە 100 هەزار پارچە دەرمان لە سلێمانی له‌ناوده‌برێت

لڤین:
قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی شارەکە له‌چوار مانگی رابردوودا، ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرتووە كه‌به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌ی هه‌رێم كراون.
په‌رست نه‌قشبه‌ندی، نوێنه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند؛ به‌هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان، له چوار مانگی رابردوودا ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (100) هه‌زار پارچه ده‌رمانی جۆراوجۆردا گیراوە كه‌به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون.
ناوبراو وتیشی “جۆری ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له ماوه‌به‌سه‌رچوو، بێ سه‌رچاوه و خراپ عه‌مباركردن پێكهاتووه”.
نوێنەرەکەی تەندروستی روونیکردەوە لەو ماوەیەدا “قائیمقامیه‌تی سلێمانی (280) سه‌ردانی بۆ ده‌رمانخانه و نۆرینگه و هه‌مو ئه‌و شوێنانه ئه‌نجامداوه هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر رووی تێده‌كه‌ن، له‌و ژماره (120) سه‌رپێچی و (45) داخستن و (15) ئاگاداركردنه‌وه و به‌هۆی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه دوو شوێن رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه”.