یاسای بودجە رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کرا

لڤین:
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد کە یاسای بودجە رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق کراوە.
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە میدیای حزبەکەی راگەیاند، یاسای بودجە رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق کراوە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو، سەرکۆمار یاساکە پەسەند بکات.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستە روو، دوای پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە، یاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق، پشکی هەرێمی کوردستان تێیدا جێگیرکراوە و بە زۆرینەی دەبگی پەرلەمانتارانی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند کرا.