بەرهەم ساڵح نامەیەکی لە پاپای ڤاتیکانەوە پێگەیشت

لڤین:
باڵیۆزی دەوڵەتی ڤاتیکان لە عێراق، ئەمرۆ نامەیەکی پاپا فرانسیسی گەیاند ە سەرۆک کۆماری عێراق و تیادا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ عێراق دەربڕیوە بۆ ئەو ئامادەکارییە گەورەیەی لە کاتی سەردانەکەی بۆ عێراق کرابوو.
میتجا لسکوفار،ئەمڕۆ نامەیەکی پاپا فرانسیسی گەیاندە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق باڵیۆزی ڤاتیکان سڵاوی تایبەتی پاپا گەیاندە سەرۆک کۆماری عێراق.
ھاوکات باڵیۆزی ڤاتیکان نامەیەکی لە پاپای ڤاتیکانەوە گەیاندە سەرۆک کۆمار کە تیایدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ گەل و حکومەتی عێراق دەربڕیوە بۆ ئەو ئامادەکارییە گەورەیە و پێشوازییە گەرمەی کە لە کاتی سەردانەکەی بۆ عێراق کرابوو.
پاپا لە نامەکەیدا جەختیکردووەتەوە لەوەی عێراق بە شارستانی و رۆشنبیری و مێژووە دێرینەکەی دەتوانێ رۆڵی کاریگەر بگێرێت بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسە گرنگەکانی ناوچەکە و جیھان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە فرە رەنگی ئاینی و رۆشنبیری و نەتەوەیی ھۆکارێکی گرنگە بۆ بەھێزکردنی پێکەوەژیان لە عێراق، پشتیوانی تەواوی خۆشی بۆ عێراق و گەلی عێراق لە چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش و ئارامی دووپاتکردووەتەوە.
ھاوکاتسەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەیکرد بە گرنگی ئەو سەردانەی کە پاپای ڤاتیکان ئەنجامیدا بۆ عێراق لە مانگی رابردوو و بەسەرکردنەوەی شارەکانی بەغداد و نەجەف و زیقار و هەولێر و موسڵ، ستایشی پشتیوانی و گرنگیدانی بەردەوامی پاپای کرد بۆ گەلی عێراق.