وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆمار بکەن

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لەپێناو خۆپارێزی و کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەک بەشێکی گرنگی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دادەنرێت.

وەزارەتەکە راشیگەیاند: لە ئێستادا بڕێکی دیاریکراو لە ڤاکسین بەردەستە بە پێی ڕێزبەندی و پێشینەیی بۆ (پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی و مامۆستایانی پۆلی 12 و هاوڵاتیانی هەڵگری نەخۆشیە درێژخایەنەکان و خانەنیشان و بەساڵاچوان و هێزەکانی ئەمنی و ناوەخۆ و پێشمەرگە…هتد) بەتایبەتی بۆ تەمەنی سەرووی 60 ساڵی و هەر هاوڵاتیەکی تر .

وەزارەتەکە روونیشیکردەوە: بە پێی ڕێنماییەکان و پلانی داڕێژراو هاوڵاتیان دەتوانن خۆیان ناونووس و تۆمار بکەن لە سیستەمی پۆڕتاڵ و ئۆنڵاینی تۆمارکردنی پێشوەختە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەم لینکەی خوارەوە:

http://vac.health.digital.gov.krd/

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button