سەرۆکایەتی پەرلەمان داوای پەسەندکردنی دەستووری هەرێم دەکات

لڤین:
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبویەوە و داوای لێ‌كردن پێشنیازەكانیان لەسەر پرسى دەستووری هەرێم بەپرس و ڕاوێژ لەگەڵ حزبەکانیان گه‌ڵاڵه بكه‌ن.
ئەمڕۆ، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، لەگەڵ سەرۆک فراکسۆنەکانى په‌رله‌مانی کوردستان کۆبوویەوە، پرسی دەستوور و هه‌موارى یاسای هەڵبژاردنه‌كان و هەماهەنگیی زیاتری کارەکان لەچوارچێوەی کاری پەرلەمانیدا، بەگرنگییەوە باسكران و گفتوگوێ چڕ‌وپڕیان لەسه‌ر کرا.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی داوای لەسەرجەم فراکسیۆنەکان کرد سەرنج و تێبینی و پێشنیارەکانی فراكسیۆنه‌كانیان لەسەر پرسى دەستووری هەرێمی کوردستان بەپرس و ڕاوێژ لەگەڵ حزبەکانیان گه‌ڵاڵه بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى هەوڵبدرێت کۆدەنگییەکی تەواو لەنێوان سەرجەم فراکسیۆنەکان بهێنرێته كایه‌وه و لەخولی پێنجەمی پەرلەماندا هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن دەستووری خۆی.