موقتەدا سەدر لەبارەی سەردانەکەی کازمی هاتە دەنگ

لڤین:

سەرۆکی رەوتی سەدر لەبارەی کرانەوەی عێراق بە ڕووی وڵاتانی عەرەبی و سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ هەریەکە لە ئیمارات و سعودیە  بە هەنگاوێکی راستی دەزانێت.

موقتەدا سەدر لە توێتیکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند “کرانەوەی عێراق بە ڕووی وڵاتانی عەرەبیدا هەنگاوێکە بە ئاراستەی ڕێگای ڕاست، ئەوەش دوای سەردانەکەی کازمی بۆ هەریەکە لە سعودیە و ئیماراتی عەرەبی یەکگرتووی دۆست”.

سەرۆکی رەوتی سەدر ئامژەی بەوەشکردووە، عێراق لەگەڵ ئەو دوو وڵاتەدا مێژوویەکی دێرینی هەیە، پێویستە داهاتوویەکی گەشەسەنووش هەبێت چونکە برایەتی و ئاشتی پێکەوە دەیانبەستێتەوە.

سەدر لە تویتەکەیدا ڕایشگەیاندووە، با عێراق ببێتە تەوەری ئاشتی لە ناوچەکە بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button