ئەمریکا و میسر و سعودیە پشتیوانی خۆیان بۆ ئوردن راگەیاند

لڤین:
لە کاردانەوەی هەوڵی کودەتاکەی ئەردەن هەریەکە لە ئهمهریكا، میسر و سعودیه، پاڵپشتی خۆیان بۆ شای ئوردن دەربڕی.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: شا عەبدوڵا هاوبەشی راستەقینەی ئێمەیە و پشتیوانی تەواوی ئێمەی هەیە، لەگەڵ بەرپرسانی شانشینی ئوردن لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئەو وڵاتە دەکەین.
هاوکات له لایهكی دیكهوه سهرۆكایهتی میسر له راگهیهندراوێكدا باسی لە پاراستنی ئاسایشی شانشینی ئوردن كرد و رایگەیاند: ئوردن بهشێكه له ئاسایشی نهتهوهیی میسری و عهرهبی.
دیوانی شاھانەی سعودیە لە راگەیاندراوێكدا، لەبارەی هەوڵی کودەتاکەوە وتی پەیوەندی سعودیە و ئوردن پەیوەندییهكی برایەتی و بڕوا و ھاوچارەنووسییە، بۆیە ئاسایشی ھەردوولامان لە یەكتر جیاناكرێنتەوە.