شهش بهندكراوی كورد له سێدارهدران

لڤین:
ئێران سزای لە سێدارەدانی بەسەر ئەو شهش بەندکراوە کوردەدا جێبەجێکرد کە کە دوێنێ برادبوونیە ژووری تاکەکەسی، دوو کەس لەو شەش کەسە برابوون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد بەرەبەیانی ئهمڕۆ، سزای لە سێدارەدانی شهش بەندکراوی کورد جێبەجێکرا کە دوو کەسیان برابوون و سەرجەمیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبهرەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو، سزاکەش لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.
ناسنامەی ئەو شەش کەسەی لە سێدارە دراون ئەمانەن:
1- ئەحەد نێعمەت وەند – خەڵکی ئورمیە
2- مستەفا نەسیرخا – خەڵکی سەڵماس
3- ئیبراهیم نەسیرخا – خەڵکی سەڵماس
4- محەمەد کەریم مهحمودی – خەڵکی شنۆ
5- سادق مەهمی – خەڵکی ئورمیە
6- میرسوڵتان ئەمیری – خەڵکی شنۆ
دوێنێ بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەیان ئەو شەش کەسە رەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بنەماڵەکانیان دوایین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دابوون.