هەوڵێکی ئەنجامدانی کودەتا لە ئوردن شکستیهێنا

لڤین:
ئەمڕۆ شەممە بە هۆی هەوڵدان بۆ کودەتا، بەرپرسی پێشوی دیوانی شاهانە و ژمارەیەک بەرسی باڵای ئەمنی دەستگیرکراون کە نزیک بوون لە هەمزە بن حسێن، شازادەی جێنشینی پێشوو و برای مەلیک عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، هەمزە بن حسێن شازادەی جێنشینی پێشوو و دەیان بەرپرسی باڵای ئەمنی بە تۆمەتی هەڕەشە لەسەر ئارامی وڵات دەستگیرکراون.
رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە بەرپرسانی دیوانی شاهانەی ئوردن پێیانوایە پیلان هەیە بەهاوکاری ژمارەیەک کەسایەتی، سەرۆک هۆز و بەرپرسانی ئەمنی دۆخێکی ئەمنی جیاواز دروست بکرێت.
به‌وته‌ی هه‌ندێك له میدیاكانیش، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی له شاری عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، شازاده حه‌مزه‌یان له شوێنی مانه‌وه‌ی له‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، تا ئه‌وكاته‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه كۆتایی دێن.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، به‌ر له ئه‌نه‌نجامدانی كوده‌تاكه، به پیلانگێڕیه‌كه زانراوه و ئاشكرا بووه، كه ده‌ستی ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك هۆز و به‌رپرسانی ئه‌منی له پیلانگێڕییه‌كه‌دا هه‌بووه و چه‌ندین كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌ستگیركراون.