محەمەد حەکیم: نەمانبینی کونسوڵخانەکان بۆ پرسێک کە سودی میللەتی تیادابێت بێنە دەنگ

لڤین:
ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی دادگەریی، رەخنە لە هەڵوێستی کونسوڵخانەی ئەمریکا بۆ داکۆکی لە هاوڕەگەزنازەکان دەگرێت و دەڵێت، نەمانبینی بۆ پرسێک کە سوود میللەتی تێدا بێ فشار لە دەسەڵات بکەن.
محەمەدحەکیم، ئەندامی باڵای ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی دادگەریی، رایگەیاند: کونسوڵخانە و نوێنەرانی ئەو وڵاتانەی خۆیان بە ئازاد و پێشکەوتوو و دیموکراسیخواز ناو دەبەن، لە وڵاتانی ئیمە ئەوەندەی لەسەر ھاوڕەگەزباز و پۆخڵەوتەکانی کۆمەڵگە دێنە جواب، نەمانبینی ڕۆژێک بۆ پرسێک کە سوود و قازانجی میللەتی تێدا بێ، فشار لە دەسەڵات بکەن .
ئەو بەرپرسەی کۆمەڵی دادگەری نمونەش دەهێنێتەوە بەوەی کە نوینەرایەتی ئەو وڵاتانە دەبوایە لەسەری بێنە دەنگ و دەڵێت: وەک فشار بۆ نەھێشتنی گەندەڵی، بەرپاکردنی شەفافیەت و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ ، ئازادکردنی رۆژنامەنوس وبێتاوانەکان.
ئەو دەشڵێت: ئەم تویتەی کونسڵخانەی ئەمریکا لە سەر ھەڵمەتی ئاسایشی سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی ھاورەگەزبازان جێی تێرامان وسەرنجە !