ڤاکسینی ڕوسی و چینی و تەندروستی جیهانی دەگاتە سوریا

لڤین:

سەرۆک وەزیرانی سوریا ڕایگەیاند، ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەماوەی چەند ڕۆژدا دەگاتە ئەو وڵاتە و “بەپێی سیستمێکی ڕوون دابەشدەکرێت”

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی سوریا حوسێن ئەرنۆس بڵاویکردەوە ئەو ڤاکسینە لە چین و ڕوسیا و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە دێت کە پێشتر ڕایانگەیاندبوو ڤاکسین بۆ سوریا دابین دەکەن .

ئارنۆس له کۆبوونەوەیەکیدا له پارێزگای حمس ئەو قسانەی کردووە، پێشتریش ڕیاز حەداد، باڵیۆزی سوریا لە مۆسکۆ، لە 24ی ئازار ڕایگەیاند، وڵاتەکەی “لە مانگی نیساندا دەست بە وەرگرتنی ڤاکسینی سپۆتینگ ڤی دەکات لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا”.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش ڕایگەیاندبوو کە، لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا دیمەشق لە ڕێگەی بەرنامەی گلۆبال کۆڤاکس یەکەم  گوژمەی ڤاکسینی کۆڤید – 19 وەردەگرێت .

ئەوش دوای ئەوەهات کە لە مانگی شوباتدا ، فینگ بیاو باڵیۆزی چین لە سوریا ڕایگەیاندبوو، وڵاتەکەی 150 هەزار ژەم ڤاکسینی نوێی کۆرۆنا بۆ یارمەتیدانی حکومەتی سوریا دابین دەکات .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button