لەبارەی ناردنی موچەی فەرمانبەران بەشیر حەداد روونکردنەوەیەک بڵادەکاتەوە

لڤین:

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەتیکردەوە وتبێتی لەم مانگەوە بەغداد موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێتو لێبڕینی موچەش بەردەوام دەبێت.

نوسینگەی بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک میدیا و سۆشیاڵ میدیا، لێدوانێکی دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان شێواندووە.

ئەو لێدوانەی بەناوی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە بڵاو کرابۆیەوە تیادا وتبووی  “عێراق لەم مانگەوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت، بەڵام لێبڕینی موچە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەردەوام دەبێت .”

نوسینگەکەی بەشیر حەداد دەڵێت: بەهەموو شێوەیەک ئەو هەواڵە چەواشەکارییانە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیێنین کە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هیچ لێدوانێکی لەو شێوەیەی نەداوە.

پێشوایە ئەوانەی لەو میدیا و سۆشیاڵ میدیایانە کار دەکەن، هیچ شتێک لە کاری رۆژنامەنووسی نازانن و تەنیا فەرمانبەرێکن و کاریان شێواندنی لێدوانەکان و بێ نرخ کردنی هەوڵی نوێنەرانی کوردە لە بەغداد و کەمکردنەوەی کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە .

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button