به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی:
بەهۆی زیادبوونی کۆرۆناوە پلانمان داناوه ژماره‌ی ته‌ختەی نه‌خۆشخانه‌كان زیاد بكه‌ین

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی، ڕایگەیاند تووشبووانی کۆرۆنا ڕۆژبەڕۆژ لە زیادبووندان و بەهۆی زیادبوونی ژمارەکەشەوە پلانی ئه‌وه‌مان داناوه ژماره‌ی ته‌خته‌كان له‌نه‌خۆشخانه‌كان زیاد بكه‌ین.
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەنووسیدا هه‌ڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی سندوقی هاوكاریكردنی ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كانی عێراق سه‌ردانی سلێمانی كردوه بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربون له‌كاروباره‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌پێنج شاری عێراق دروستده‌كرێن‌و یه‌كێكیان له سلێمانیه.
وتیشی: له‌حاڵه‌تی ئاسایی‌دا له‌و نه‌خۆشخانه تایبه‌ته، جێگه‌ی 100 نه‌خۆش ده‌بێته‌وه كه 40 ببێدیان بۆ چاودێری چڕه‌و له‌حاڵه‌تی نائاساییشدا تاوه‌كو 140 نه‌خۆشیش ده‌توانێت له‌و نه‌خۆشخانه‌یه بمێنێته‌وه.
پارێزگاری سلێمانی، ئا‌شکراشی کرد کە ئێستا له80%ی كاره‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه جێبه‌جێكراون، “سوپاسی زۆری سندوقی هاوكاریكردنی ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین كه له‌پێنج پارێزگای عێراق ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه دروستده‌كرێت به‌سوپاسه‌وه یه‌كێكیان له‌سلێمانیه.
هەر لە کۆنگرەکەدا د.سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی، ئاشکرایکرد کە “ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌پارێزگای سلێمانی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیاد ده‌كات، بۆیه پلانی ئه‌وه‌مان داناوه ژماره‌ی ته‌خته‌كان له‌نه‌خۆشخانه‌كان زیاد بكه‌ین”.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی، داواشی لە حكومه‌تی هه‌رێم كرد بۆ كڕینی به‌په‌له‌ی ڤاكسین تاوه‌كو بتوانن زاڵ بن به‌سه‌ر كۆرۆنادا.