کونسوڵخانەی ئەمریکا: نیگەرانین لە دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازەکان لە سلێمانی

لڤین:

لەسەر دەستگیرکردنی چەند هاوڕەگەزخوازێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیەوە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند بە نیگەرانییەوە لەو ڕووداوە دەڕوانن.

شەوی 1ی ئەم مانگە، ھێزە‌ئەمنییەکان لە شاری سلێمانی ھە‌ڵمە‌تێكیان دە‌ستپێكرد بۆ دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازەکان.

لەکاردانەوەی ئەوەشدا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کە مێک پێش ئێستا لە تویتێکدا لە ڕایگەیاند “بە نیگەرانیەوە لەو ڕووداوەی شاری سلێمانی دەڕوانین کە چەند ئەندامێکی کۆمەڵەی هاوڕەگەزخوازان LGBTI دەستگیرکراون”.

پێشتر لەروونكردنە‌وە‌یە‌كدا ئاسایشی سلێمانی  لەبارەی هەڵەمەتەکەوە ڕایگەیاندبوو “ھێزە‌كانمان ھە‌ڵمە‌تێكیان دە‌ستپێكرد بۆ نە‌ھێشتنی دیاردە‌ی لە‌شفرۆشی لە‌ یە‌كێك لە‌ناوچە‌كانی سلێمانی لە‌سە‌ر داوای زۆرێك لە‌ ھاوڵاتیانی ئە‌و گە‌ڕە‌كە‌ی كە‌ دیاردە‌‌كە‌ی تێدا زۆر بوبوو و ببوە‌ ھۆی بێزار كردنیان”.


 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button