هاوڕەگەزخوازەکان

لڤین: وەرگیراوە لە هەژماری بەشدار رەفیق
ئافرەت و پیاو بۆ ئەوە درووستبوون تا تەواوکەری یەکبن ، جا لەهەموو ڕووەکانەوە بەتایبەت ڕووە سێکسیەکەی . ئافرەت بۆ ئەوە درووست بووە چێژ ببەخشێت بە پیاو ، پیاوش بۆ ئەوە درووست بووە هەمان شت بۆ ئافرەت بکات، ئیدی هەرچێژێکی دەرەوەی ئەم هاوکێشەیە ناسرووشتی و ناشرینە هەتا ئەگەر یاساو ئازادیش ڕێگەیان پێدابێت!
نێربازی یان هاوڕەگەزخوازی قێزەونە جا یاسا ڕێکی بخات یان ڕێکی نەخات ، ئازادی ڕێگەی بدات یان ڕێگەی نەدات ، ئاخر هەنێ شت هەیە ، خودی شتەکە ناشرینە، ئیدی یاسا دەتوانێت ڕێگەی بدات، بەس ناتوانێت جوانی بکات، ئازادی دەتوانێت بۆ بابەتێکی شەخسی جێی بهێڵێت ،بەڵام هەرگیز ناتوانێت شەخسیەت بە کارەکە پێبدات.
مۆدێلەکان ناشرینن، سواڵکەرەکان ناشرینن ، سۆزانیەکان ناشرینن ، هەرکەسێکش ئازادە هەریەک لەم کارانە بکات، بەڵام ئازادیەکە هیچ لە سرووشتی کارەکان ناگۆڕێت ، کە تا بڵێی قێزەون و ناشرینە!
تەبعەن هەروەک چۆن هەموو سواڵکەرەکان خراپ نین و لەوەیە کەسێک هەژاری ناچار بە دەست پانکردنەوەی کردبێت، هەروەک چۆن لەوەیە ژینگەو ستەمێک ئافرەتێکی کردبێت بە سۆزانی و هەموو سۆزانیەکان خراپ نین، ئاواش کە دەڵێم هاوڕەگەزبازی قێزەونە مەبەستم ئەوەنیە هەموو ئەوانەی ئەو کارە دەکەن قێزەونن، چوونکە دەزانم بەشێکیان لە سرووشتیەوە وان و پێویستە بە ڕێگەی پزیشکی چارەسەر بکرێن، بەشێکشیان قوربانین و ستەمیان لێکراوە، دیسانەوە پێویستیان بە چارەسەری دەروونی و پزیشکی هەیە.
ئەوەی گرنگە بیڵێم، خودی کارەکە قێزەو بەڵام ئەمە نە بە قسەی مەلاکان چارەسەر دەبێت کە دەڵێن دەبێت بیانکوژین ،نە بە قسەی هەندێک بەناو ئازادیخواز چارە دەبێت کە دەڵێن بە یاسایی بکرێت، بەڵکو باشترین چارە ئەوەیە ئەو کەسانەی تووشبوونە بتوانرێت لەڕێگەی چارەسەری پزیشکی و دەروونی کارەکەیان بۆ حەل بکرێت.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button