مەسرور بارزانی پەیوەندی بە ژمارەیەک سەرکردەی عێراقیەوە دەکات

لڤین:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق و بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵییەوە دەکات سوپاسیان دەکات بۆ تێپەڕکردنی یاسای بودجەی گشتی.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەکە لە عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، هادی عامری، سەرۆکی ئیئتیلافی فەتح، خەمیس خەنجەر، ئەمینداری گشتیی ( المشروع العربي ) ، ئەحمەد جبوری (ئەبو مازن) ئەمینداری گشتی پارتی الجماهیر.
بارزانی لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیانەدا سوپاسی پشتگیریی ئەو سەرکردە سیاسییانەی کرد لە تێپەڕاندنی یاسای بودجەی فیدراڵی و هیوای خواست تێپەڕاندنی ئەم یاسایە، ببێتە هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور.
بە گوێرەی راگەیەندراوێک لەو بارەیەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ هەمان مەبەست پێشتر پەیوەندی بە مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد وو.